نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 62 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 25 ی 9 ى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 61 دۆلار و 60 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 63 دۆلار و 35 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ 56 دۆلار و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 58 دۆلار و 37 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریكا.