ھەرێم لەگەڵ بەلجیکا پرۆتۆکۆڵی بازرگانی واژۆ دەکات

شاندێکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێمی کوردستان لەووڵاتی بەلجیکا پرۆتۆکۆڵێکی بازرگانی ھاوبەش واژۆدەکەن.


عوسمان فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەووڵاتی بەلجیکا ڕایگەیاند: ”ڕۆژی سێ شەممە لە ھەرێمی فلاندێرزی لەووڵاتی بەلجیکا شاندی یەكێتی ژورە بازرگانیەكانی ھەرێم  لەگەڵ ژوری بازرگانی ئەنتوێرپ پرۆتۆكۆلی لێك تێگەشتنی واۆژۆ کرد”.


ڕاشیگەیاند لە سەردانەکەی شاندی بازرگانی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێم چەندین دیدار لەگەڵ كۆمپانیا بازرگانیەکان ڕێكدەخەن و لەگەڵ بەرپرسانی ووڵاتی بەلجیکا کۆبونەوە ئەنجام دەدەن.


ئاماژە بەوە دەکات ئامانجی سەردانەکە ھاندانی کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتیە تا بێنە ھەرێم و کاری بازرگانی ئەنجام بدەن وە بتوانن کارگەکان بهێنه‌ كوردستان و کەرتی کشتوکاڵ بەرەو پێشبەرن.


ئەندامەکەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی سلێمانی ئەوەش دەڵێت، ”لەکۆبونەوەکەماندا دڵنیایاماندا بە کۆمپانیاکان کە کوردستان ئارامە ودەتوانن کاری ھاوبەش ئەنجام بدەن لەگەڵ بازرگانان و کۆمپانیاکانی کوردستان وە لەڕوی کەرتی کشتوکاڵیەوە حکومەت گرنگی بە بەروبومی ناوخۆی دەدات و ھانی کۆمپانیاکان دەدات بەرھەمی ناوخۆی زیاد بکەن کە لە ئێستادا چەندین جۆری بەرھەم ھاوردەکردنی قەدەغەکراوە یان گومرگیان لەسەر زیادکراوە”.


جیل سوێتێنس، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی فلاندێرزی بەلجیکاش دەڵێت: “حەزدەکەین وەبەرھێنان لەسێکتەرە جیاوازەکانی کوردستان بکەین”.


دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەیەکێتی ئەوروپا کە رۆڵی ھەبووە لە دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی و سیاسی لەنێوان ھەردوو ھەرێمدا باس لەگرینگی ئەم کۆنفرانسە بۆ بواری وه‌به‌رهێنان و فراوانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری و بازرگانییه‌كان كردووه‌.


بڕیاروایە شاندە بازرگانیەکەی ھەرێم لەچەند ڕۆژی داھاتودا چەند کۆبونەوەیەک و دیداری دیکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و کۆمپانیابازرگانیەکان ئەنجام بدات. 


بەلجیکا پێکھاتووە لەسێ ھەرێم، ھەرێمی فلاندێرزی و والۆنی و برۆکسل. بەڵام ھەرێمی فلاندێرزی دەوڵەمەندترین ھەرێمیانە، لەبەر ئەوەیزۆربەی وەبەرھێنان و بازرگانی و پیشەسازی دەکەوێتە ئەم ھەرێمەوه‌، سەڕەرای ئەوەی فلاندێرزییەکان رێژە و دەسەڵاتیان لە ناو حکومەتی فیدراڵی بەلجیکا زۆرترە.