قازانجی‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌گاته‌ شه‌ش ملیار دۆلار

له‌ چاره‌كی‌ یه‌كه‌می‌ 2013 دا به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ی‌ ساڵی‌ رابردوو قازانجی‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مریكی به‌رێژه‌ی‌ له‌ سه‌دا 19 به‌رزبوویه‌‌وه‌ و گه‌یشته‌ شه‌ش ملیار دۆلار.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و ره‌خنه‌ توندانه‌ی‌ ئاڕاسته‌ی‌ سیستمی‌ ویندوز هه‌شت كرا، داهاتی‌ كۆمپانیاكه‌یان له‌ چاره‌كی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 18 به‌رزبووه‌‌وگه‌یشته‌ 20،5 ملیار دۆلار.
قازانج ‌و داهاته‌ وه‌رزیه‌كانی‌ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێشبینیه‌كانی‌ تێپه‌راند، بۆیه‌ نرخی‌ پشكی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا دوو به‌رزبوویه‌وه‌.