ژوری بازرگانی سلێمانی داوا دەکات یۆنان قونسوڵی خۆی بکاتەوە

لەسەردانێکیاندا بۆ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە وەفدێکی یۆنانی کە پێک هاتبون لە ئەندامانی پەرلەمان و ڕۆژنامەنوسان و نوێنەری بازرگانی ئەو ووڵاتە لەگەڵ جێگری دووەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیک لە ئەندامانی ژور کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا نەوزاد غەفور جێگری دووەمی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند : هاتنی ئەم وەفدە لە پەرلەمانی یۆنان و چەند بزنسمانێک پێکدێت کە لەسەرجەم بوارە ئابوریەکاندا کاردەکەن وە خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو پێشکەوتنە دەربڕی لە بواری ئابوری و سیاسی لە کوردستان وە ئامادەی کۆمپانیا یۆنانیەکانیان پیشاندا کە دێن لە کوردستان کاردەکەن.
ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داواشیانکرد بۆ زیاتر پەیوەندە ئابوری بازرگانیەکان قونسوڵی ووڵاتەکەیان بکەنەوە لە هەرێمی کوردستان.
لای خۆشیەوە ساڤاس ئەستیتادس ئەندامی پەرلەمانی یۆنان لە نیو دیموکرات ڕایگەیاند ئێمە هەوڵەکانمان دەخەینە گەڕ بۆ پتوکردنی پەیوەنیە بازرگانی و ئابوریەکانمان لە گەڵ هەرێمی کوردستان تابتوانین کاری زیاتر لە نێوان بازرگانانی کوردستان و یۆنان دروستبکەین.