بەرواری ناساندنی ئایفۆنی نوێ ئاشکرابوو: جۆرەکانی چین؟


بەرواری ناساندنی مۆبایلە نوێکەی ئەپڵ دیاریکرا کە ساڵێکە خەڵکێکی زۆر لە چاوەڕوانیدان. ئەمجارەیان ئەپڵ وەکو نەریتێکی بەردەوام لە شاری سان فرانسیسکۆ-ی ئەمریکا مۆبایلی ئایفۆن ١١، ئایفۆن ١١ ماکس و ئایفۆن ئێکس ئار ٢٠١٩ دەناسێنێت. 

بڕیار وایە کۆمپانیای ئەپڵ لە بەرواری ١٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەرهەمی نوێی کۆمپانیاکە بناسێنێت کە بریتین لە ئایفۆن ١١، ئایفۆن ١١ ماکس و ئایفۆن ئێکس ئار ٢٠١٩. کۆمپانیای ناوبراو ئەمجارەیان گۆڕانگاری لە بەشی دواوەی مۆبایلەکە ئەنجامداوە و گۆڕانکارییەکانیش بوونە هۆی سەرنجی خەڵک.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ئینتەرنێت دزەی پێکراوە، ئەمجارەیان کۆمپانیای ئەپڵ ٣ مۆبایل دەناسێنێت. یەکەمیان ئایفۆن ١١-یە کە سکرینەکەی ٥.٨ ئینجە، دووەمیان ئایفۆن ١١ ماکس-ە و سکرینەکەی ٦.٥ ئینجە، لەلایەکی دیکەوە ئایفۆن ئێکس ئار ٢٠١٩ ٦.١ ئینجە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، بەسی کامێرای مۆبایلەکەیە کە گۆڕانکارییەکەی بەرچاوی تێدا روویداوە. گۆڕاناکارییەکەی بریتییە لە زیادکردنی کامێرایەکی دیکە واتە سێ کامێرا بۆ ئایفۆنی ١١ و ئایفۆن ١١ ماکس کە ئەمە بۆ یەکەمین جارە شتێکی وا لەلایەن کۆمپانیاکەوە بکرێت. هاوکات فلاشێکیشی لێدی لەگەڵدایە و بەشی کامێرا لەنێو چوارگۆشەیەک دیزاین کراوە. بەڵام وردەکاریی زیاتری کامێراکە و تواناکانی جارێ نەخراوەتەڕوو.

بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمپانیای ئەپڵ، ئایفۆنە نوێیەکان سیستەمی Face ID تێدا بەکار نەهاتووە و لشوێنی ئەو پەنجەمۆری لەنێو شاشەکە جێگیرکردووە.

خەسڵيتێکی دیکە بۆ ئایفۆن زیاد دەکرێت ئەویش Night Sight’ە کە دەبێتە هۆی گرتنی وێنەی جیاواز لە کاتی شەو و تاریککردنی وێنەکان بە کاتی رۆژ.