کیسەی نایلۆن لە سەموونخانە و نانەواخانەکان قەدەغە کرا

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یەکە كارگێڕییه‌كانی راسپاردووە تا رێکاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ قەدەغەکردنی نایلۆن.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران به‌ فه‌رمانێك بڕیاری داوه‌ كه‌ کیسی نایلۆن بۆ ماددە خۆراکە گەرمەکانی وەک نان و سەموون و ھاتووە کە پێویستە یەکە کارگێڕییەکان رێکاری پێویست ئەنجام بدەن.

هاوکات لەم بارەوەیەوە هه‌ندرێن شێخ راغب، وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ”به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ و ژینگه‌، ئەم پڕۆژەیەمان نارد بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خۆشبەختانە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران وەڵامی ئێمەی داوەتەوە و سەرجەم یەکە كارگێڕییه‌كانی راسپاردووە تا رێکاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ قەدەغەکردنی نایلۆن”.

هەروەها دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە نووسراوی ژمارە ٦١ لە ٤ی تەمووزی ٢٠١٩ داوای لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردبوو کیسی نایلۆن بۆ ماددە خۆراکە گەرمەکانی وەک نان و سەموون به‌كار نه‌هێنرێت.

شایەنی باسە هه‌ندرێن شێخ راغب له‌م باره‌یه‌وه‌ وتیشی، ”لە ئەمڕۆوە کاری بەدواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه‌ دەکەین و چەند قۆناغێکمان بۆ جێبه‌جێكردنی داناوە کە ماوەی پێنج ساڵی پێویسته‌ تا به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ بكرێت چونکە ئێستا رەنگە کارگەکان مەوادێکی زۆریان ھەبێت و نامانەوێت زیانیان پێ بگات”.

جێگای ئاماژەیە له‌باره‌ی زیانه‌ ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كانیش هه‌ندرێن شێخ راغب وتی: ”ئەو کیسە نایلۆنە رەنگە سەد ساڵی پێویست بێت بۆ توانەوە لە خاک، بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکانیش ئەم نایلۆنە زۆر مەترسیدارە و کاغەزەکە تەندروستترە و ژینگەش پیس ناکات”.