لەمڕۆوە هاوردەکردنی تەماتە قەدەغە دەکرێت


وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، ”بەئامانجی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی بڕیاریانداوە هاوردەکردنی تەماتە لە  دەرەوە لە ئه‌مرۆوه‌ تاكاتێكی نادیار قەدەغەدەکرێت”.

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم  له‌ نوسراوێكدا  رایگەیاند، ”پێداچونەوە بەلیستی هاوردەكردنی  بەرهەمەكان بۆ هەرێم دەكەین و هاوردەكردنی هەندێك بەرهەمی دیكە بەتەواوی قەدەغە دەكەین”. 

ئاماژەبەوەشدراوە، وەزارەتی كشتوكاڵ  هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە لە ئه‌مرۆ 1ی ئەیلولەوە تاكاتێكی نادیار قەدەغە دەكرێـت.

بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دوای ئەوەی هات لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان ژمارەیەک جوتیار بەرهەمەکانیان فڕێدا ئەوەش  کاردانەوەی لەنێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا لێكەوتەوە.