کۆمەڵەی گەشتوگوزارانی کوردستان لقی سلێمانی ڕاگەیەندرا


بەمەبەستی دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچوانی گەشتوگوزار لە پەیمانگا و زانکۆکان کۆمەڵەی گەشتوگوزارانی کوردستان لقی سلێمانی ڕاگەیەندرا.

كاوە ڕەوف، سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمەڵەی گەشتوگوزارانی کوردستان  ڕایگەیاند “ئێمە لە ئەمڕۆوە لقی سلێمانی کۆمەڵەی کۆمەڵەی گەشتو گوزارانی کوردستان دەست بەکار دەبێت و ھەموو دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی گەشتوگوزار دەیوانن نایان تۆمار بکەن و ببنە ئەندام و دەرفەتی کاریان بۆ بدۆزینەوە”.

ڕاشیگەیاند “کۆمەڵەکەمان کاردەکات بۆ ھۆشیار کردنەوەی ھاوڵاتیانی کوردستان بەرامبەر پیشەسازی گەشتوگوزار و سود وەرگرتن لەو کەرتە وە دروستکردنی شێوازێکی نوێی پەیوەندی لەنێوان کۆمپانیا و دامەزراوەکانی تری گەشت و گوزار وە ناساندنی کلتوری ھونەری ڕەسەنی کوردی بە گەشتیارانی بیانی”.

ئاماژەی بەوەشدا کە کاردەکەن بۆ “دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دەرچوانی بەشی گەشتوگوزار لە زانکۆو پەیمانگاکان وە ناساندنی گەشتوگوزاری ھەرێم بە جیھان”.

کۆمەڵەی گەشتو گوزارانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە و لقی سەرکی لە شاری ھەولێرە و لە دھۆک و سلێمانیش لقی خۆی ھەیە و دەرچوانی بەشی گەشتوگوزار لە زانکۆو پەیمانگاکان دەتوانن ببن بە ئەندام.