خولێکی پیشەی بۆ گەنجانی کوردستان کۆتای ھات


ڕێكخراوێکی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی کۆتای خولی پیشەی ڕاگەیاند کە تیایدا چەندین دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا تیایدا بەشداربوون.

دابان نەجمەدین،ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریکرد لە کۆتای خولی پیشەی ڕێکخراوی BMZ ئەڵمانی کە ١٤٠ گەنج فێری پیشەی جیاوازکراون و دەستیان بەکاری خۆیانکردووە.

ژیان محەمەد، یاریدەدەری بە ڕێوە بەری پیشە  BMZ ئەڵمانی ڕایگەیاند: ئێمە لە ھەرێمی کوردستان وەک ڕێکخراوی BMZ ئەڵمانی کاری پیشەی فێری دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و بێکاران دەکەین کە بەپێی بودجەی ڕێکخراوەکە بەردەوام دەبین و خول دەڵێینەوە وە دەمانەوێت وەک ڕێکخراوەکەمان ئەم جۆرە خولانە بدەینە دەست وەزارەتی کار لەئایندەدا کاری لەسەر بکەن”.

ڕاشیگەیاند: ئامانجی پرۆژەکە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاریە لەنێوان گەنجانی ھەرێمی کوردستان پێشخستنی تواناکانی ڕاھێنەرانی پیشەی و زیادکردنی ژمارەی ڕاھێنەرانی پیشەی لە کەرتی تایبەت و ئامادەکردنی پرۆگرامی ڕاھێنانی مۆدێرن بەمەش دەمانەوێت دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان شارەزای تەواویان ھەبێت.


دەربارەی جۆری خولەکان و شارەزای پیشەیەی بۆ بەشداربوان دەڵێت: خولەکانمان لە جۆری خزمەتگوزاری کڕیار،  تەکنەلۆجیای پەیوەندی،  سیستمی ووزەی خۆر،  لوولە کێشی واتا وەستای ئاو ئاوەڕۆ،  ڕێکخستنی بۆنەکان، ھەڵبژاردنی ئەم جۆرە پیشانە لەسەر لێکۆڵینەوەی بازاڕ و ھەڵسەنگاندنی بۆکراوە پاشان بڕیاری کردنەوەیان دراوە.

ئاماژەی بەوەشدا لە ھەرێمی کوردستاندا ١٤٠ بەشداربوو لە خولەکاندا بەشداریانکردووە بۆ فێربونی پیشەکان.

لای خۆشیەوە دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوام ھاوکاری تەواوی ئەو ڕێکخراوانەمانکردووە کە دەیانەوێت ھەلی کار زیادبکەن بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان تاپشت بەکاری خۆیان ببەستن وە توانیومانە ھاوکاری تەواوی خولی پیشە بکەین لە ماوەی ڕابردودا کۆبونەوەیان لەگەڵ بازرگانانی کەرتی تایبەت بۆ ڕێک بخەین و پشتیوانیانبن تا بتوانن سود لە توانای ئەو گەنجانە وەربگرن کە لەم خولانە شارەزاییان پێ دەدرێت و فێری کار دەکرێن.