لە ئەیلولی رابردووەوە ئەمریکا ٣٠٠ ملیار دۆلار باجی خستووەتە سەر بەرھەمەکانی چین

ئیدارەی واشنتۆن لە ١ـی مانگی ئەیلولی پارساڵەوە تا ئێستا لەسەدا ١٠ باجی زیاتری خستووە سەر بەرھەمەکانی چینی کە ئەمەش بە ٣٠٠ ملیار دۆلار دەخەملێنرێت.

لە ھەژماری تایبەتی خۆیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەربارە ئەم پرسەوە زانیاری خستە روو ئاماژەی بەوە کرد کە شاندەکە لە چین گەڕاوەتەوە.

دۆناڵد ترەمپ راشیگەیاندووە، “پێش سێ مانگ ھیوای زۆرمان بۆ دانوستان لەگەڵ ناوەندەکانی بازرگانی چین، ھەبوو. بەداخەوە چین پێش واژووکردن دووبارە بڕیاری داوە دانوستان لەسەر رێککەوتنەکە بکات. لەماوەیەکی کورتدا چین لەسەر کڕینی بەرھەمەکانی کشتوکاڵی ئەمریکا رێککەوت، بەڵام ئەمەی بەجێنەگەیاند”.

ماوەیەکە جەنگی بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە زەبەڵاحە درێژەی هەیە و وڵاتەکان باجی گومرکی لە سەر بەرھەمەکانی بەرامبەر زیاد دەکەن.