شێوازی پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیا خۆراکیەکان ڕاگەیەندرا

لەدوای کۆتای هاتنی ٤٨ کاتژمێر لە قەغەی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی چەند میکانزمێک بۆ کردنەوەی مارکێتەکان و دابەشکردنه کاڵا خۆراکیەکان دەستنیشانکرا.

سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ئاوێنەی ڕاگەیاند” میکانیزمی نوێی ڕێگە پێدان بۆ کۆمپانیاکانی دابەشکردنی خۆراک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی دەبێت”.

راشیگەیاند” دەبێت کۆمپانیا خۆراکیەکە لەسەر کڵێشەی کۆمپانیاکانیان داواکاری ڕێگە پێدان و لیستی ناوی ئوتومبێلە بارهەڵگرەکانیان ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی کەتەنها ئەو بەڕێوە بەرایەتیە ڕێگەپێدان دەکات پێویستی بە هیچ شوێنێکگ دیکەنییە”.

ئاماژەی بەوەشدا کە ڕاستەوخۆ کۆمپانیاکانی خۆراک و پاکەرەوە خۆیان دەچنە چاودێری بازرگانی سلێمانی و پاشان کارەکانیان بۆڕای دەکرێت.