ئەو گەلانەی زۆرترین پارە لە گەشتوگوزاردا خەرج دەکەن

وەک ئاشکرایە گەشتوگوزار لای ھەندێک کەس پڕۆژەیەکی ساڵانەیەو ئامادەکاری پێویستی بۆ دەکات، ھەندێک شاریش لە وەرزی گەشتوگوزاردا گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکات، لەوبارەیەوە تۆڕی ھەواڵی (CNN)، لیستی ئەو گەلانەی ئامادەکردووە کە لە ٢٠١٢ دا زۆرین پارەیان لە گەشت دا خەرج کردووە:
١٠- ئیتاڵییەکان، لە ٢٠١٢ دا ٢٦.٢ ملیار دۆلاریان خەرج کردووە.
٩- ئوسترالییەکان، ٢٧.٦ ملیار دۆلار.
٨- ژاپۆنییەکان، ٢٨.١ ملیار دۆلار.
٧- کەنەدییەکان، ٢٨.١ ملیار دۆلار.
٦- فەرەنسییەکان، ٣٨.١ ملیار دۆلار خەرجییان بووە لە ٢٠١٢ دا.
٥- روسییەکان، ٤٢.٨ ملیار دۆلار.
٤- بریتانییەکان، ٥٢.٣ ملیار دۆلار.
٣- ئەمریکییەکان، ٨٣.٧ ملیار دۆلار.
٢- ئەڵمانییەکان، ٨٣.٨ ملیار دۆلار.
١- چینییەکان، ١٠٢ ملیار دۆلار لە ٢٠١٢ دا.