لە سلێمانی ڕۆژانە سێ هەزار تۆن سەوزە و میوە بەرهەم دەهێندرێت

ئێستا وەرزی پێگەیشتنی سەوزە و میوەیە لە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانیش ڕۆژانە نزیکەی سێ هەزار تۆن سەوزە و میوە لە پارێزگاکە بەرهەمدەهێندرێت.

بەپێی ئامارەکە، 1.3٪ زەوی کشتووکاڵی سنووری پارێزگای سلێمانی بە سەوزە و میوە چێندراوە و ڕۆژانە سێ هەزار تۆن لە پارێزگاکە بەرهەمدەهیندرێت.

بەپێی ئامارەکەی کشتوکاڵی سلێمانی، زۆرترین بەرهەم شوتی و خەیارە، کە ڕۆژانە 900 تۆن خەیار و هەروەها 200 تۆن شوتی لە پارێزگاکە بەرهەمدەهنێرێت.

کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەرهەمی پارێزگاکە گەیشتووەتە ئاستێک 100٪  پێداویستی بازاڕ دابین دەکات و پێویستیان بە هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە نییە.

بۆ پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ قائیمقامییەتی سلێمانی ، وەک هاوكارییەك بۆ جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان بڕیاری وەرنەگرتنی “عمولە” لە جوتیاران لە عەلوەی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و لەكاتی فرۆشتنی بەرهەمەكانیان هیچ بڕە پارەیەك لە جوتیاران وەرناگیرێت.