ئه‌مرۆ سه‌رۆک و جێگر و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌کارده‌بن


بریاره‌ ئه‌مرۆ 24ی ته‌موزی 2019، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ و جێگرانی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌و شاره‌ به‌رێوه‌بچێت. 

به ئاماده‌بونی دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆکی ژووره‌ بازرگانیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و سیروان محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی ژووره‌کان و سه‌رۆکی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی کارگێری ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی سلێمانی و پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ و که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌و شاره‌ ئه‌مرۆ پرۆسه‌ی ده‌ست به‌کاربوونی سه‌رۆک و جێگرانی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست به‌کارده‌بێت و رێکخستنی کاروباری بازرگانی و پیشه‌سازی شاره‌که‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن، یه‌کێتی ژووره‌ بازرگانییه‌کانی کوردستان به‌ڵێنیان دا به‌ته‌واوی پشتیوانی کاره‌کانی ژووری بازرگانی هه‌ڵه‌بجه‌ بکه‌ن.