داوا دەكرێت پەلە لە دامەزراندنی یەكێتی بانكەكانی ئەوروپا بكرێت

بۆ رووبەرووبونەوەی قەیرانی دارایی ئەوروپاو گەراندنەوەی سەقامگیری بانكی، وەزیرانی دارایی سویدو فەرەنسا داوادەكەن دامەزراندنی یەكێتی بانكەكانی ئەوروپا پەلەی تێدا بكرێت.
 لە پەراوێزی بەرێوەچونی كۆبونەوەكانی سندوقی نێودەوڵەتی دراو لەمیانەی رێكخستنی گفتوگۆیەكی كراوەدا وەزیرانی دارایی سویدو فەرەنسائاشكرایانكرد، هەر گۆرانكارییەك لەیاسای یەكێتیەكەدا بۆ رێگەدان بە دامەزراندنی یەكێتی بانكە هەرێمایەتیەكان پێویستە رێگر نەبێت لە پەكخستنی هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە، بە تایبەت كە لە ئێستادا ئەڵمانیا داوای گۆرانكارییكردن لە رێككەوتنامەی لشبونەی پەیوەست بەیەكێتیەكە دەكات بۆ رێگەدان بە داخستنی ئەو بانكانەی كێشەیان هەیە