عێراق داواکارییەک ئاراستەی کۆمپانیا هۆلەندیەکان دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای لە لە کۆمپانیا هۆلەندیەکان کردووە کە وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.

محەمەد علی حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ستیڤ بلۆک، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ئەنجامدا.

جێگای ئاماژەیە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی محەمەد عەلی حەکیم و هاوتا هۆڵەندییەکەی باس لە پێشهاتەکانی رۆژەڤ کراوە و جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لا کراوە.

جیالەمە لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەلحەکیم داوای لە نوێنەری هۆلەندا کردووە کە کۆمپانیا هۆلەندیەکان وەبەرهێنان لە وڵاتی عێراقدا ئەنجام بدەن.