کۆمپانیاكانی یۆنان دەیانەوێت لە بازاڕەكانی عێراقدا وەبەرھێنان بكەن


ھەشتا كۆمپانیای یۆنانی لە ئامادەكاریدان بۆ ئەوەی مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ سەردانی بەغدا بكەن.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی ژووری بازرگانی بەغدا ،بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ ، ٨٠ كۆمپانیای یۆنانی روو لە بەغدا بكەن و لە كۆڕبەندی عێراقی – یۆنانی بەشداربن، بەو ئامانجەی كە لە بازاڕەكانی عێراقدا كاری وەبەرھێنانی زیاتر ئەنجام‌بدەن.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، وەزارەتی بازرگانی لەگەڵ باڵیۆزی یۆنان لە عێراق  جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەردوولا كردووە ، بەو پێیەی كە ماوەی ٥ ساڵ زیاترە ھەوڵێكی زۆر دراوە بۆ ئەوەی كوربەندی ئابووری عێراقی – یۆنانی و ئەوروپایی گەورە ئەنجام بدرێت بەبەشداری سەدان بازرگان و كۆمپانیا و پیاوانی كاری عێراقی و یۆنانی، ئەوەش لە نێوان ھەردوو وڵات ھۆكاری سەرەكی درووستبوونی پەیوەندییەكی ئابووری بەھیز بووە.