خانمی یەکەمی دوبەی بەبڕە پارەیەکی زۆر بۆ ئەڵمانیا رایکردووە

رۆژنامەی زە سەن رایگەیاند، خانمی یەکەمی دوبەی لەگەڵ ٣٩ ملیۆن دۆلار ئیماراتی جێهێشتووە و بۆ ئەڵمانیا رایکردووە”. 

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەن-ی بەریتانی کە پرخوێنەرترین رۆژنامەی ئەو وڵاتەیە ئاماژەی بەوە داوە کە حەیای کچی حوسێن، خانمی یەکەمی دوبەی و هاوسەری محەمەد راشد ئەلمەکتوم، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و میری دوبەی لەگەڵ لە ئیمارات رایکردووە و لەهەمان کاتیشدا ٣٩ ملیۆن دۆلاری لەگەڵ خۆی بردووە.

شایەنی باسە رۆژنامەکە رایگەیاندووە کە حەیا حوسێن لە ئیماراتەوە بۆ ئەڵمانیا رایکردووە و هەروەها کچە ١١ ساڵانەکەی و کوڕە ٧ ساڵانەکەی لەگەڵ خۆی بردووە و بەپێی هەواڵەکە حەیا حوسێن داوای مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا کردووە و دواتریش داوای جیابوونەوەی لە محەمەد راش ئەل مەکتوم کردووە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوبراو لە مانگی شوباتەوە لە ئیمارات هەڵاتووە و لەو بەروارەوە تاوەکو ئەمرۆ لە هیچ کام لە بۆنەکاندا نەبینراوە. هاوکات شێخ محەمەد راشد ئەل مەکتوم داوای گەراندنەوەی خێزانەکەی کردووە بەڵام لەبەرامبەردا ئەڵمانیا رەتیکردووەتەوە.