وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێم لەبارەی چەند دەنگۆیەک روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە


لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوە داوە، “ماوەیەکە لە رێگەی هەندێک کەناڵی راگەیاندن و کەسانی نابەرپرسەوە دەنگۆی خراپی دابەشکردنی بەشە کارەبای پارێزگاکانی کوردستان بڵاودەبێتەوە، هەربۆیە وەزارەتی کارەبا بەپێویستی دەزانێت نادروستی ئەم هەواڵانە رەتبکاتەوەو راستیەکان بەداتا و ژمارە بۆ هاونیشتمانیان بڵاوبکاتەوە”.

لە روونکردنەوەکەدا دەشڵێت، “بەتایبەتی کە وەزارەتی کارەبا بەشێوەیەکی پیشەییانەو بەوپەڕی دادپەروەرییەوە توانیوێتی بەشە کارەبای پارێزگاکانی کوردستان دابەش بکات، دیاریکردنی هەموو ئەم رێژەو داتایانەش لە رێگەی دیراسەت و پێشنیاری تیمێکی راوێژکاریی و شارەزا بووە لەوەزارەتی کارەبا بە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگاکانی کوردستان ، هەموو ئەم کارانەش بەداتاو ژمارە لەبەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم سەلمێندراوە، کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەمشێوەیەی خوارەوە کارەبا بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابەشکراوە:

• پارێزگای هەولێر ١١٢٩ مێگاوات لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا ١٨٠٠ مێگاوات بووە.
• پارێزگای سلێمانی ٧٥٣ مێگاوات و گەرمیان ١٣٨ و چەمچەماڵ ٥٠ مێگاوات و کارگەکانی سلێمانی ٢٠٠ مێگاوات کارەبا، واتە کۆی گشتی ئەو کارەبایەی دراوە بە پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە ( ١١٤١) مێگاوات، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا ١٢٠٠ مێگاوات بووە و لەگەرمیان ١٦٠ مێگاوات بووە.
• پارێزگای دهۆک ٥٥٩ مێگاوات، خواست لەسەر کارەبا ٩٠٠ مێگاوات بووە.
سەرکەوتوویی ئەم بەرنامەیەش لەکاتی جێبەجێکردن و وەرگرتنی داتاو ژمارەکان دەردەکەوێت بەوەی لەم مانگەدا بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم بەمشێوەیەی خوارەوە کارەبای نیشتمانی دراوە بەهاوڵاتیان :
١- پارێزگای سلێمانی بەتێکڕا ١٩.٤٦ کاتژمێر ( گەرمیان 21 کاتژمێر).
٢- پارێزگای هەولێر بەتێکڕا ١٨ کاتژمێر.
٣- پارێزگای دهۆک ١٤ کاتژمێر.

دەقی روونکردنەوەکە:٠

ماوەیەکە لە رێگەی هەندێک کەناڵی راگەیاندن و کەسانی نابەرپرسەوە دەنگۆی خراپی دابەشکردنی بەشە کارەبای پارێزگاکانی کوردستان بڵاودەبێتەوە، هەربۆیە وەزارەتی کارەبا بەپێویستی دەزانێت نادروستی ئەم هەواڵانە رەتبکاتەوەو راستیەکان بەداتا و ژمارە بۆ هاونیشتمانیان بڵاوبکاتەوە، بەتایبەتی کە وەزارەتی کارەبا بەشێوەیەکی پیشەییانەو بەوپەڕی دادپەروەرییەوە توانیوێتی بەشە کارەبای پارێزگاکانی کوردستان دابەش بکات، دیاریکردنی هەموو ئەم رێژەو داتایانەش لە رێگەی دیراسەت و پێشنیاری تیمێکی راوێژکاریی و شارەزا بووە لەوەزارەتی کارەبا بە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پارێزگاکانی کوردستان ، هەموو ئەم کارانەش بەداتاو ژمارە لەبەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم سەلمێندراوە، کە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەمشێوەیەی خوارەوە کارەبا بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابەشکراوە:

• پارێزگای هەولێر 1129 مێگاوات لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا 1800 مێگاوات بووە.
• پارێزگای سلێمانی 753 مێگاوات و گەرمیان 138 و چەمچەماڵ 50 مێگاوات و کارگەکانی سلێمانی 200 مێگاوات کارەبا، واتە کۆی گشتی ئەو کارەبایەی دراوە بە پارێزگای سلێمانی بریتی بووە لە ( 1141) مێگاوات، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا 1200 مێگاوات بووەو لەگەرمیان 160 مێگاوات بووە.
• پارێزگای دهۆک 559 مێگاوات، خواست لەسەر کارەبا 900 مێگاوات بووە.
سەرکەوتوویی ئەم بەرنامەیەش لەکاتی جێبەجێکردن و وەرگرتنی داتاو ژمارەکان دەردەکەوێت بەوەی لەم مانگەدا بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی ناوەندی هەرێم بەمشێوەیەی خوارەوە کارەبای نیشتمانی دراوە بەهاوڵاتیان :
1- پارێزگای سلێمانی بەتێکڕا 19.46 کاتژمێر ( گەرمیان 21 کاتژمێر).
2- پارێزگای هەولێر بەتێکڕا 18 کاتژمێر.
3- پارێزگای دهۆک 14 کاتژمێر.