شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کەرتی کشتوکاڵی لەوڵاتی پۆڵندا تاوتوێ دەکەن

بۆ بەھێزکردنی کەرتی کشتوكاڵی و دروستکردنی کاری ھاوبەش لە نێوان کوردستان و پۆڵندا شاندێکی بازرگانی سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی کشتوکاڵی پۆڵندا کۆبونەوە.

ڕۆژی ٢٠١٩/٤/٣ عوسمان فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژوور، ژمارەیەک بازرگانانی کەرتی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی کشتوکاڵی و ژمارەیەک کۆمپانیای شاری وارشۆ لەووڵاتی پۆڵندا کۆبونەوە.

عوسمان فەتاح، ڕایگەیاند: وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جیاواز لە کاری بازرگانی و پیشەسازی گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵی دەدەین کە ناوچەکەمان پێویستی پێیەتی و لەگەڵ ووڵاتانی ئەورپی بەردەوام باس ھاتنی کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان دەکەین تا وەبەرھێنان لەکەرتی کشتوکاڵیدا بکەن زەوی کوردستان زۆر بەپیتە بۆ کشتوکاڵ كردن.

ڕاشیگەیاند:  لەگەڵ بەرپرسانی کەرتی کشتوکاڵی و کۆمپانیاکانی وارشۆ لەووڵاتی پۆڵندا کۆبوینەوە کەژنارەیەک بازرگانی کەرتی کوشتوکاڵی سلێمانی لەگەڵماندان تا ئاشنابن بە بەرھەمەکانی ئەو ووڵاتە و ئەنجامدانی گرێبەست و کاری ھاوبەش لەنێوان ھەردوولادا.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گرنگی تەواو دەدات بە بەرھەمی ناو خۆی و بەتایبەت کەرتی کەرتی کشتوکاڵی بەردەوام پشتیوان و داکۆکیکار بووە بۆ پاراستنی بەرھەمی ناوخۆی.

بەرپرسانی کەرتی کشتوکاڵی شاری وارشۆ خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەھاتنی شاندێکی کشتوکاڵی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و داواین کرد کە سەردانکردن و ھاتنی شاندە کشتوکاڵیەکان زیاتربێت و وەبەرھێنان لەنێوان ھەردولادا ئەنجام بدرێت.