كونسوڵی پۆڵندا کارئاسانی بۆ ھەڵگرانی پێناسی ژووری بازرگانی دەکات

بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ ئەو بازرگانانەی کە پێناسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان ھەیەو بانگھێشتنامەی کاریان ھەیە ئەوا بە پشتگیشی ژووشی بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کارەکانیان بۆ ئاسان دەکرێت.

دابان نەجمەدین، ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ”لەگەڵ دۆمه‌نیک میوشاڵ، کونسوڵی پۆڵندا له‌ هه‌ولێر باسمان لەوەکرد ئـەو ئـەندامانەی لە ڕێگەی ژووری بازرگانییەوە سەفەر ئـەکەن و وە ئـەوانەشی ھەڵگری پێناسی ژورن ئـاسانکارییان بۆ بکرێت بۆ پێدانی ڤیزە بەمەبەستی باشترکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی ھەردولا”. 

ڕاشیگەیاند: کونسوڵی پۆڵندا پێی وتین لەمەودوا ھەر بازرگانێک داوای پێشکەش کرد بۆ وەرگرتنی ڤیزە و بەڵگەی سەفەری بازرگانی پێبێت و بانگھێشتنامەی بازرگانی ھەبێت  ئـەوا ئـاسانکاری بۆ ئـەکەین گەر پشتگیری ژووری بازرگانی ھەبێت ھەوا ئاسانکاری زیاتری بۆ دەکەن”.

دابان نەجمەدین داوادەکات: بازرگانان دەتوانن سەردانی بەشی پەیوەندییەکان بکەن بۆ پێدانی ڕێنمایی زیاتر لەسەر چۆنیەتی ئـامادەکردنی دۆکیومێنتەکانیان و ھاوکاری کردنیان بۆ ئـاسانکاری کاری بازرگانییان.