کۆمپانیای دیلۆیت شەشەم ڕاپۆرتی سەبارەت بە وردبینی نەوت و گاز بڵاوکردەوە

كۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانیی شەشەمین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە وردبینی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، لەنێوان 1-10-2018 تاوەکو 31-12-2018، بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو بە بۆری 39 ملیۆن و 399 هەزار و 182 بەرمیل بووە. کۆی بەهای نەوتی خاوی فرۆشراو دوو ملیار و 125 ملیۆن و 381 هەزار و 980 دۆلاری ئەمریکی بووە. تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاویش 54 دۆلار و 197 سەنت بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە داهاتی نەوتی فرۆشراوی سێ مانگی كۆتای 2018دا زیاتر لە 75 ملیۆن دۆلار دراوە بە قەزری كۆمپانیاكان.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەنجوومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوامدەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی راپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

هاوکات، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوامدەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر وردەکاری نەوت کلیک لێرە بکە