دوای جەژن تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی سلێمانی جیادەکرێنەوە

لەدوای جەژنەوە تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی سنووری پارێزگای  سلێمانی جیادەکرێنەوە.

سدیق محەمەد بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ڕاگەیاند: لەپێناو ڕێکخستنی کاری تەکسییەکان، لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە، تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی سنووری پارێزگای  سلێمانی جیادەکرێنەوە و تاکسییەکانی ناوشار لۆگۆی شینی لێدەدرێت و تاکسییەکانی قەزا و ناحییەکانی دەوروبەری سلێمانیش لۆگۆی قاوەیی لێدەدرێت. 

وتیشی: ئامانج لە جیاکردنەوەی تاکسییەکانی ناوەوە و دەرەوەی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ چارەسەری کێشەی تاکسییەکانە لەبارەی گواستنەوەی سەرنشینان.