داهاتی نەوت لە عێراق بۆ چارەگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ زیاتر لە ١٩ ملیار دۆلار بووە

لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئادار، بڕی ١٩ ملیار دۆلار داهاتی نەوت بووە و هەر لەو ٣ مانگەدا ٣١٩ ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە. 

بەپێی ئاماری وەزارەتی نەوتی عێراق، لە چارەگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، عێراق ٣١٩ ملیۆن و ١٩٥ هەزار و ٨٦٠ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و لە بەرامبەردا داهاتی گشتی ١٩ ملیار و ٢٥٤ ملیۆن و ٨ دۆلار بووە. شایەنی باسە نرخی بەرمیلێک دۆلار بە تێکرایی ٦٠ دۆلار و ٤٣ سەنت بووە.

هاوکات داهاتی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە بە  ١٨ ملیار و ٧٨٦ ملیۆن و ٥٧٣ هەزار و ٩٩٧ دۆلار لەرووی داهاتەوە زۆرترین بەرهەمی نەوتی هەبووە و دوای ئەو هێلی نەوتی جەیهان بە کۆکردنەوەی ٤٢٩ ملیۆن و ٨١٦ هەزار و ٤٢٨ دۆلار داهات لە ریزبەندی دووەمە. لە کۆتاییدا کێڵگە نەوتییەکانی گەیارە تەنها ٤٨ ملیۆن ٢٥٢ هەزار و ٣٨١ دۆلار داهاتی هەبووە.