لیرە %15ی بەهاکەی لەدەستدەدات”

گۆڵدمان ساچس دامەزراوەی وەبەرهێنان و بانکئنگی ئەمریکی، پێشبینی دەکات کە لیرە ٪١٥ بەهاکەی لەدەست بدات.

گۆڵدمان ساچس، دەربارەی گۆڕانکاریەکانی بانکی ناوەندی تورکیا چەند پێشبینیەک بڵاو دەکاتەوە.

بەپێی پێشبینیەکانی گۆڵدمان بەهای لیرە وەک ناوەڕاستی ٢٠١٨ لێ دێتەوە وبەهای دادەبەزێت بۆ ٧ لیرە، بەپێی ئەو ڕونکردنەوەی کە لە هەفتەی پێشوودا لەلایەن بانکی ناوەندی تورکیا بڵاو کرایەوە کە تیایدا باسی لەوە کرد کە قەرزی بانکەکان کەم دەکرێتەوە و پێویستە زیاتر خۆمان کۆ دەکەینەوە” ئەم بڕیارە بووەتە هۆی ئەوەی کە بەهای لیرەی تورکی دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.

گۆدمان پێی وایە کە لەماوەی ٦ مانگدا بەهای لیرە بۆ ٦،٥ لیرە دادەبەزێت و لە دوای ١٢ مانگ بۆ ٧ لیرە زیاتر دادەبەزێت. بەم شێوەیەش لەماوەی ساڵێکدا لیرەی تورکی ٪١٥ بەهاکەی لەدەستدەدات.

شایەنی باسە لە ئێستادا 1 دۆلار بە 5.96 لیرەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت و یەک یۆرۆش بە 6.69 لیرەیە.