پڕۆژەیەكی گەورەی كشتوكاڵی لە كەلار كرایەوە

لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان پڕۆژەیەكی گەورەی كشتوكاڵی لەلایەن كەرتی تایبەتەوە  كرایەوە.

شادی حوسێن بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان، راگەیاند، لە شارۆكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان پڕۆژەیەكی  گرنگی كشتوكاڵی كرایەوە بەبێ ئەوەی قەرزی كشتوكاڵی بۆ وەرگیرابێت.

وتیشی، پڕۆژەكە زیاتر لە شەش ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری تێچووە و رۆژانە هەلی كار بۆ 200 تا 300 كرێكار دەرخسێنێ.

بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان روونی كردەوە، پڕۆژەكە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئالیك و هەڵهێنانی مریشك و بەخێوكردنی مریشك.