گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و ئەڵمانیا و ھۆڵەندا دەستپێدەکات

لە چەند رۆژی داھاتوودا، گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لەنێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و فڕۆکەخانەیەکی ئەڵمانیا و فڕۆکەخانەیەکی ھۆڵەندا دەستپێدەکات.

بەپێی راگەیەندراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەپێی ئەو خشتەیەی ھێڵی ئاسمانیی فری بێرد لە رێگەی بریکارەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ناردووە، لە چەند رۆژی داھاتوودا گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لەنێوان سلێمانی و چەند شارێکی ئەوروپی دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داھاتوو 6ی ئایار گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لەنێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و فڕۆکەخانەی کۆڵنی ئەڵمانیا و ئایندھۆڤنی ھۆڵەندا دەستپێبکات و پاشان گەشتەکان بەردەوام دەبن و ھەفتەی دوو گەشت ئەنجام دەدرێن.