شارەوانی سلێمانی چاکسازی لە شەقامەکان دەستپێکردوە

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ھەڵمەتی چاککردنەوەی شەقامەکانیان دەستپێکردووە.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لە پێناو باشکردنی شەقامەکانی سلێمانی دەستیان کردووە بە چاکسازی و قیرتاوکردنی شەقامی شەست مەتری.

 ھۆبەی قیر لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی  ڕاگەیاند، قیرتاوکردنی شەقامەکان دەستیپێکردووە و لە سەرەتادا بە یەک تیم و بە چەندین ئامێرەوە شەقامی شەست مەتری چاکدەکەینەوە و پاشان دەستدەکەین بە چاککردنی شەقامی سی مەتری و ئەو شەقامانەی کە پێویستیان بە چاکسازیە، ھەروەھا قیرتاوکردنی ئەو کۆڵان و گەڕەکانەی کە پێویستیان بە قیرتاوکردنە.