پێشبینی دەكرێت ئابووری ئێران پاشەكشەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت

سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات، ئابووری ئێران بۆ دووەم ساڵ لەسەریەك پاشەكشە بكات ‌و رێژەی هەڵئاوسانیش بۆ لەسەدا 40 بەرز بێتەوە.

 لەو بارەیەوە جیهاد ئەزعور, بەرێوەبەری كارگێڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ‌و ئاسیای ناوەڕاست لە سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە ساڵی رابردوو ئابووری ئێران لەسەدا 3 پۆینت 9 پاشەكشەی كردووە ‌و پێشبینیش دەكرێت، بۆ ئەمساڵ لەسەدا 6 پاشەكشە بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە ، دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی واشنتۆن ‌و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی كڕینی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریكاوە، كاریگەری خراپی كردۆتە سەر ئابووری ئەو وڵاتە ‌و بەپێی پێشبینیەكانیش، رێژەی هەڵئاوسان بۆ سەروو لەسەدا 40 بەرز دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ساڵی رابردوو دراوی ئێرانی لەسەدا 60ی بەهاكەی لەدەستداوە، ئەوەش زیانێكی زۆری بە بازرگانی دەرەكی گەیاندووە و تێكڕای هەڵئاوسانی بەرزكردۆتەوە.