شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود داده‌خرێت

به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه‌ به‌شێك له‌ شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌ربه‌ست ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكى به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه‌ ، له‌ئێستادا به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی به‌رده‌م فامیلی مۆڵ به‌ره‌ و پردی قالاوه‌ به‌ربه‌ستكراوه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌شدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ : تا ته‌واوبوونی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه‌ شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی لاوه‌كی و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌كاربهێنن.