وەزارەتی دارایی مەرجەکانی دامەزراندنی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی عێراق، مەرج و رێنمایی نوێی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەران ڕاگەیاند. 

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی شەفافیەت، فۆڕمێکی نوێ بۆ دامەزراندن بڵاودەکاتەوە و ٢٠ رۆژی لەدوای پڕکردنەوەو داخستنی فۆڕمەکە، ناوی ئەو کەسانە بڵاودەکرێتەوە کە خاڵی پێویستی ئەلیکترۆنیان بەدەستھێناوە.

ڕوونیشیکردووەتەوە، پێویستە ئەو کەسەی دادەمەزرێت لە دایک و باوکێکی عێراقی لەدایک بووبێت و پێشینەی تاوانی نەبێت، پێشتریش لە ھیچ دامەزراوەیەکی دەوڵەت دانەمەزرابێت و خاوەنی فۆڕمی دامەزراندن لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٤ و سەروتر بێت و تەمەنیشی لە ١٨ ساڵ کەمتر نەبێت.

جەختیشدەکاتەوە پێویستە ھاوڵاتیان فۆڕمەکەیان پێ بێت دوای ئەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕدەکەنەوەو لە رۆژی چاوپێکەتن پێیان بێت.