له‌ سلێمانی یەکەمین فێستیڤاڵی کێبڕکێی وەرزشیی ساڵانە رێکدەخرێت

پڕۆژەی وەرزشی خلیسکانی سەر سەھۆڵ لە خوێندنگەی بەریتانیی نێودەوڵەتی لە بەرزاییەکانی سلێمانی کرایەوە و یەکەمین فێستیڤاڵی کێبڕکێی وەرزشی ساڵانەش رێکخرا.

ئەمڕۆ یەکەمین فێستیڤاڵی کێبڕکێی وەرزشی ساڵانەش رێکخرا و ئالان دیلان بەڕێوەبەری خوێندنگەی بەریتانی نێودەوڵەتی لە سلێمانی داوادەکات، ئەو چالاکیانە بۆ پتەوکردنی گیانی ھاوڕێیەتی بەکار بھێنرێت.

ھەروەھا توانا ئەنوەر محەمەد، بەڕێوەبەری چالاکیی وەرزشیی دیدەوانیی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کۆکردنەوەی خوێندکاران بۆ لێکنزیکبوونەوە و فەراھەمکردنی گیانی وەرزشیە لە بوارە جیاجیکانی وەرزشدا.