دەتوانن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی مۆبایلەوە لەم لینكەوە ڤیزای ئێران بە خۆڕایی وەربگرن



دەركردنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی بێ بەرامبەر لە نوێنەرایەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، دەچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

 مورتەزا عەبادی سەركۆنسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نیسانی 2019 رایگەیاند :” ئەوانەی دەیانەوێت ڤیزەی ئێرانیان بۆ دەربكرێت دەتوانن لە ڕێگەی پێگەی ئەلكترۆنی http://visa.mfa.ir لە ماڵ یا نووسینگەكانی ئینتەرنێت و كۆمپانیای گەشتیاری، ناو و زانیاری پێویستی ڤیزە تۆمار بكەن و پەسندبوونی داواكاریەكەیان وەربگرن.”

ووتیشی:” لەبەر ئەوەی دەركردنی ڤیزەی ئەلیكترۆنی لە قۆناغی سەرەتادایە، ئەگەری هەندێ هەڵە بوونی هەیە، هەر بۆیە باشتر وایە گەشتیار و موسافیرانی ئازیز بۆ دڵنیابوون لە پەسندبوونی پێدانی ڤیزە, كۆپیەك لە ڤیزەی ئەلیكترۆنی وەربگرن.”