به‌م رێنماییانه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنه‌

له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی دروست بۆئه‌وه‌ی هاوكارت بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی ئاسووده‌ بیت به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی رۆژانه‌ به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.

1- له‌كاتی به‌یانیاندا پێش كاتی ده‌وام له‌خه‌و هه‌سته‌و ده‌ستبكه‌ به‌وه‌رزشكردن بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك، جگه‌ له‌وه‌رزشكردن كاتی پێویستیش دابینبكه‌ بۆئه‌وه‌ی خۆت ئاماده‌بكه‌یت، به‌وشێوه‌یه‌ گورجوگۆڵ ده‌بیت و هه‌روه‌ها زۆرترین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنیت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌یانیاندا زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هێشتا له‌خه‌و هه‌ڵنه‌ستاون، بۆیه‌ گونجاوترین كاته‌ بۆئه‌وه‌ی ئارامی وه‌ربگریت و له‌سه‌رخۆ ئاماده‌بیت، به‌وشێوه‌یه‌ش خۆت دوور راده‌گریت له‌ناكۆكی.

2- له‌گه‌ڵ هه‌موو رۆژێكی نوێدا بزانه‌ كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌، بۆیه‌ هه‌رگیز بیر له‌دوێنێ مه‌كه‌ره‌وه‌و هه‌ڵه‌كانی رابردوو له‌یاد بكه‌، چونكه‌ بیركردنه‌وه‌ له‌هه‌ڵه‌كانی دوێنێ رێگره‌ له‌دروستبوونی سه‌ركه‌وتن.

3- هه‌میشه‌ باوه‌ڕت به‌تواناكانت هه‌بێت و باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌بێت، دوودڵی به‌شێوه‌یه‌كی زیانبه‌خش كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت به‌سه‌ر شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و هه‌روه‌ها جه‌وت لێ تێكده‌دات، ئه‌وه‌ش وا له‌مرۆڤ ده‌كات به‌رده‌وام توڕه‌ بێت و هه‌روه‌ها قه‌له‌ق بێت.

4- به‌رده‌وام گرنگی به‌داڕشتنی به‌رنامه‌ بده‌ بۆئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانت له‌و رۆژه‌دا به‌باشی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ئاگابه‌ له‌كاته‌كانت به‌وهۆیه‌ی كه‌ رۆژێك ته‌نها پێكهاتووه‌ له‌ 24 كاتژمێر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كات دابینبكه‌ بۆ وه‌رگرتنی پشوو.