بەشی نشینگەی ڕاپەڕین کرایەوە

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشی نشینگەی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە کرایەوە.

لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە” ئەمڕۆ بەرواری ١/ ٤/ ٢٠١٩ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێکی زۆر لە بەرپرسی فەرمانگەی حکومی و حیزبی، بەشی نشینگەی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە کرایەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە” مەبەست لە کردنەوەی بەشی نشینگەی ڕاپەڕین لە سنورەکە بۆ کارئاسانی کردن بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان سەردانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەن بۆ مانەوەیان لەچوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان”.