ئێران هەناردەی دوو بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ دەرەوە قەدەغە دەكات

وەزارەتی بازرگانی ئێران بڕیاریدا هەناردەكردنی پەتاتە و پیاز بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بكرێت. ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئەو دوو بەرهەمە لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

ڕەزا ڕەحمانی وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران لەنامەیەكدا بۆ سەرجەم گومركەكانی ئێران بڕیاریدا كە هەناردەكردنی پیاز و پەتاتە بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بكرێت، ئەم بڕیارەش وای ئەوە دێت كە نرخی پیاز و پەتاتە لەناو بازاڕەكانی ئێراندا بەرز بۆتەوە و ئەمەش نیگەرانی و گلەیی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەی لێكەوتۆتەوە.

لەئێستادا، نرخی هەر كیلۆیەك پەتاتە و پیاز تا نزیكەی 15 هەزار تمەن بەرز بوەتەوە لە هەندێك شوێن گەیشتووە بە 18 هەزار تمەن.