ژاپۆن كرینی نەوت لە ئێرانی راگرت

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە كە كۆمپانیاكانی ژاپۆن بەر لە گەیشتنی وادەی ئەمریكا كرینی نەوتیان لە ئێران راگرتووە.

وتەبێژێكی كۆمپانیای فوجی ژاپۆن رایگەیاندووە كە لەمەو بەدوا كڕینی نەوت لە ئێران دژوار دەبێت و ھەتا لە ئەمریكا دڵنیایی وەرنەگرن ناتوانن نەوت لە ئێران بكرن. 

لەگەڵ ئەوەش وڵاتانی ھیند، چین، كۆریای باشوورو توركیا داوایان لە ئەمریكا كردووە كە رێگەی كرینی نەوت لە ئێرانیان لەدوای ئەو وادەیەش پێبدێت.