هیندستان پێشەنگە لە کڕینی نەوتی عێراق


راپۆرتێکی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژە بەوە دەدات کە لە ۳۳ کۆمپانیای کریاری نەوتی عێراق ۷یان هیندییە و پێشەنگن لە کڕینی نەوتی عێراق.

بەپێی راپۆرتێکی کۆمپانیای سۆمۆ تایبەت بە بازارکردنی نەوتی عێراق، لە ۳۳ کۆمپانیاکە نەوتی عێراق دەکڕن، ۷یان هیندییە.

هاوکات لە راپۆرتەکەدا راگەیەندراوە کە دوای هیندستان، کۆمپانیاکانی چین لە دووەمی رێزبەندەکەن و ژمارەی کۆمپانیاکانیان ٦ دانەیە.

شایەنی باسە هەریەکە لە کۆریای باشوور و ئەمریکا ۳ کۆمپانیای هەیە و کۆمپانیاکانی دیکەش سەر بە وڵاتانی تورکیا و مالیزیا و تایوان و ئیتاڵیایە.