مامۆستایان ئۆتۆمبیل وه‌رده‌گرن

دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان رایگەیاند، دوایپێکهێننای حکومەت و جێگیربونی موچە هەول بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل دەدەن بۆ مامۆستایان بەشێوازی قیست.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ،دڵشاد مەجید سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتیی مامۆستایان ڕایگەیاند، لەساڵی ٢٠١٤ گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیای جیھان کردوە بۆ مامۆستایان تاوەکو ئوتۆمبێل بەقیست بکڕن و گرێبەستەکەش ھەرماوە به‌ لأم بەھۆی قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی موچە، کارکردن بەو گرێبەستە ڕاوەستاوەو لەئێستاشدا دەمانەوێت لەگەڵ ھەمان کۆمپانیا گفتوگۆ بکەین بۆ کاراکردنەوەی گرێبەستەکە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە ئیستادا چاوەڕوانین حکومەتی نوێی هەرێم پێکبھێنرێت و موچەش بەو شێوازەی کە ئێستا دەبەشدەکرێت بەبێ پاشەکەوت جێگیر بێت، دواتر دەست بەگفتوگۆکانمان دەکەینەوە.