کارەبایی سلێمانی: بژمێری وزە دەکەوێتە کار


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژە بۆئەوەدەکات، لەئێستادا ئەپڵیكەیشنی بژمێری وزەیان لەسەر سیستمی ئەندرۆید خستۆتەكار كە لەڕێگەیەوە هاوڵاتیان دەتوانن بزانن چەند پارەی كارەبا قەرزارن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕایگەیاند “ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لە گوگڵ پلەی ئەپلیکەیشنی بژمێری وزە دابگرن کە بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی بەکادەهێنرێت تا بزانیت چەندت کارەبا خەرج کردوە و چەند قەرزاریت.”

كارەبای سلێمانی”هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەئێستادا ئەپڵیكەیشنەكەیان تەنها لەسەر سیستمی ئەندرۆید خستۆتەكارو بەمنزیكانەش لە سیستمی ئای ئۆ ئێس دەیخەنە كار”.

سەبارەت بە چۆنیەتی بەكارهێنانی ئەپلیكەیشنەكە، كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەشکردوە “تەنها بە خوێندنەوەی پێوەری کارەباو هەڵبژاردنی بەروارەکەی وەک لە وێنەکەدا دیارە، ئایکۆنەکەی بریتیە لە وێنەی پێوەرێکی کارەبا و لەژێری نوسراوە بژمێری وزە.”