کام وڵات خاوه‌نی چه‌كی ئەتۆمییه‌ و ژمارەی چەکه‌ ئەتۆمییه‌كانی چه‌نده‌؟

تا ئێستا نزیکەی ١٥ هەزار چەکی ئەتۆمی ناووکی لە گشت جیهاندا بوونی هەیە، جێگای ئاماژەیە کە نزیکەی لەسەدا ٩٠ـی ئەم چەکە ناووکییانە سەر بە هێزی رووسیا و ئەمریکا-یە.

هەڵبەت لەو ژمارەیەی سەرەوە نزیکەی ٩ هەزار و ٦٠٠ لە چەکە ناووکییەکان بەکاردەهێندرێت، ئەو ژمارەیەی کە ماوەتەوە لە ئێستادا لەماوەی پشوودان.

ئایا کام وڵات خاوەنی چەند ژمارە لە چەکی ئەتۆمییە؟ 
 
بەپێی ئەو ئامارەی دامەزراوی کۆنتڕۆڵکردنی چەک (ACA) و زانایانی زانستی فیدراسیۆنی ئەمریکا (FAS) بڵاویکردووەتەوە راگەیەندراوە:

-کۆریای باکوور

کۆی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان: لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠

کۆی گشتی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان: ٦

یەکەم تاقیکردنەوە: تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦

-ئیسرائیل

کۆی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان: ٨٠

کۆی گشتی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان: ٠

یەکەم تاقیکردنەوە: تا ئێستا تاقیکردنەوەیان ئەنجام نەداوە

-فەڕەنسا

کۆی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان: ٣٠٠

کۆی گشتی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان: ٢١٠

یەکەم تاقیکردنەوە: ١٣ـی شوباتی ١٩٦٠

-چین

کۆی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان: ٢٨٠

کۆی گشتی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان: ٤٥

یەکەم تاقیکردنەوە: تشرینی یەکەمی ١٩٦٤

-رووسیا

کۆی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان: ٦ هەزار و ٨٥٠

کۆی گشتی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان: ٧١٥

یەکەم تاقیکردنەوە: ٢٩ـی ئابی ١٩٤٩

-ئەمریکا 

کۆی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان: ٦ هەزار و ٥٥٠

کۆی گشتی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان: هەزار و ٣٠

یەکەم تاقیکردنەوە:١٦ـی تەمووزی ١٩٤٥

-پاکستان

کۆی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان: ١٤٥

کۆی گشتی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان: ٢

یەکەم تاقیکردنەوە: ٢٨ـی ئایاری ١٩٩٨

-هیندستان

کۆی گشتی چەکە ئەتۆمییەکان: ١٣٥

کۆی گشتی تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکان: ٣

یەکەم تاقیکردنەوە: ١٨ـی ئایاری ١٩٧٤