لیره‌ی‌ سوری‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاست

له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ شۆڕشی‌ سوریاوه‌ به‌به‌رده‌وامی‌ نرخی‌ لیره‌ی‌ سوری‌ به‌رامبه‌ر دۆلار له‌دابه‌زیندایه‌‌و گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاست.
ماڵپه‌ڕی‌ (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) بڵاویكرده‌وه‌، له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ شۆڕشی‌ سوریاوه‌ نرخی‌ لیره‌ی‌ سوری‌ به‌رامبه‌ر دۆلار به‌به‌رده‌وام له‌دابه‌زیندایه‌، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاست، به‌و جۆرێكیش (125) لیره‌ی‌ سوری‌ به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك دۆلاری‌ ئه‌مریكییه‌.
به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیانی‌ سوریا له‌بارودۆخێكی‌ ئابوری‌ زۆر خراپدا ده‌ژین، له‌كاتێكدا پێش ده‌ستپێكردنی‌ شۆڕشه‌كان نرخی‌ یه‌ك دۆلار (45) لیره‌ی‌ سوری‌ بووه‌.