دووھەمین رۆژی کۆنفرانسی کشتوکاڵ لەھۆڵندا بەرێوەچوو

دووھەمین رۆژی کۆنفرانسی کشتوکاڵ لەھۆڵندا بەرێوەچوو کە تیایدا یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژوور و بورھان عەلی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژوور.

یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی «لەدووھەمین رۆژی کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی رەوشی کشتوکاڵ و جوتیاران لە ھەرێمی کوردستان، ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی  سلێمانی دەرگامان کراوەیە بەڕووی سەرجەم کۆمپانیا ئەوروپی و ھۆڵندیەکاندا کە دەیانەوێت بێنە کوردستان و وەبەرھێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا بکەن،  ئاماژەی بەوەش کرد خاک و سروشتی کوردستان لەبار و گونجاوە بۆ بەرھەمھێنانی زۆرێک لە بەرووبومە کشتوکاڵیەکان و زۆرترین خانووی  پلاستیکی تێدایە».

جێگری سەرۆکی ژوور راشیگەیاند «خەڵاتی رێزلێنانمان بەخشیە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھۆڵندا لەپای ماندووبونی لەماوەی دوو رۆژی کۆنفرانسەکەدا، وتیشی: نوێنەری حکومەتی ھەرێم زۆر سپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی  سلێمانی کرد و داوای کرد بە بەردەوامی گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ بدەن».

کۆمپانیاکانی ھۆڵندا لەکۆنفرانسەکەدا رایگەیاند «دڵخۆشن بەو ئامارانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاندوە تایبەت بە کەرتی کشتوکاڵی لەسنووری پارێزگای سلێمانی و دەیانەوێت سەردانی کوردستان بکەن وەبەرھێنان بکەن کۆنفرانس ئەنجام بدەن و رێنمایی بدەن بە جوتیاران».

لەکۆنفرانسەکەدا ئازاد محەمەد جوتیارە نمونەیەکەی ھەڵەبجە باسی ئەو داھێنان و پێشەکەوتنانەی کرد کە لە بواری کشتوکاڵ  بەدەستی ھێناوە، کۆماپانیا ھۆڵندیەکانیش زۆر دڵخۆش بوون بە بیستنی داھێنانەکانی جوتیارە نمونەیەکەیە».