بلو مارلین ئه‌و كەشتییەی ١٣ کەشتی دیکەی هەڵگرتووه

 کەشتی ”بلو مارلین” کە درووستکراوی کۆمپانیای دەریاوانی هۆڵەندی دۆچوایس-ە، کەشتیەکی زۆر جیاوازە لەو کەشتیە بارهەڵگرانەی کە تا ئێستا بینیووتانە .
 
هاوکات درێژی کەشتی بلو مارلین ٢٢٤ مەترە و بەقەد دوو یاریگای تۆپی پێی یە و تایبەتمەندە بە گواستنەوەی کەشتییە جەنگییەکان و ناوەندە نەوتییەکان و تانکەری زەبەلاح. 

هۆکاری هەڵگرتنی ئەو قەبارە زەبەالحانە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکەمیان درێژییەکەی و دووەمیشیان ئەوەیە کە لەتوانایدایە تا نیوەی بڵندییەکەی نقوبمبێت.

پالتفۆرمی دۆزینەوەی نەوت و کەشتییەکان بەمەلەپێکردن دەهێننە ریزی کەشتییەکە. بەر لە هەڵگرتنی کەشتییەکان، بلو مارلین کۆگاکانی ئاوی بەشی ژێرەوە بە ئاو پڕ دەکات. 

لەهەمان کاتدا کەشتییەکە بە شێوەیەکی بەرچاو نقومی ئاو دەبێت بە شێوەیەک، ١٣ مەتر لە بڵندی کەشتییەکە ژێرئاو دەکەوێت. 

دوای نقومبوونی کەشتییە زەبەالحەکە، دەتوانرێت کەشتیەکی گەورەی وەکو Cole USS بهێنرێتە سەر کەشتی بلو مارلین و دوای بەتاڵکردنەوەی ئاوەکە، دووبارە دێتەوە سەر حاڵەتی خۆی.

کەشتی دەریایی Cole USS کە بەهۆی هێرشەکانی ئەلقاعیدە لە یەمەن رووبەڕووی زیانێکی سەخت بووەوە یەكێكه لەو بارانەی كه تاکو ئێستا لەلایەن بلو مارلینەوە گواستراوەتەوە، هەروەها پالتفۆرمی نەوتی Horse Thunder کە کێشەکەی ٦٠ هەزار تەنە، به هەمان كەشتی له شوێنێكەوه بۆ شوێنێكی دیكه گواستراوەتەوه.

جێگای باسه كه کەشتی بلو مارلین توانی پالتفۆرمە زەبەالحەکە بە دووری ١٦ هەزار میل واتە لە کۆریاوە تاوەکو کەنداوی مەکسیک بگوازێتەوە. 

پالتفۆرمەکە گەورەترینی جیهانە لەڕووی دۆزینەوەی نەوت لە دەریاکان و بەهاکەشی ١ ملیار دۆلارە.