” بەغدا خوازیاری ئیمزاكردنی رێكەوتنی درێژخایەنی پیشەسازی و نەوتە لەگەل چین-دا “

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاشكرایكرد: رۆژانه‌ زیاتر له‌ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی‌ چین ده‌كرێت.
عه‌بدولكه‌ریم لعێبی‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق، له‌ كۆنفڕانسێكی‌ رۆژنامه‌وانییدا كه‌ له‌ هوتێلی‌ ره‌شید له‌ شاری‌ به‌غدا سازیكردبوو، رایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی‌ چین،كڕیارێكی‌ گرنگه‌ بۆ عیراق و رۆژانه‌، زیاتر له‌ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی‌ خاو هه‌نارده‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌كرێت.
وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ عیراق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ به‌غدا خوازیاری‌ ئیمزاكردنی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ درێژخانه‌ له‌گه‌ڵ چیندا به‌تایبه‌ت له‌بواری‌ پیشه‌سازی‌ نه‌وتدا.