سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی وەڵامی چەند پرسیارێكی ڕۆژنامەی گاردیان دەداتەوە

تیمێكی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی گاردیان لاپەڕەی ئابوری چاوپێكەوتنێكیان لەبارەی دواین گۆڕانكاریەكانی ڕەوشی بازرگانی سلێمانی لەگەڵ سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەنجامدا.
بەمەبەستی دواین گۆڕانكاریەكانی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی و ئابوری لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە و هاتنی زیاتری كۆمپانیا بیانیەكان بۆ كوردستان و سلێمانی ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژنامەی گاردیان چەند پرسیارێكیان ئاراستەی سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی كرد.
 
لە چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەوانیەكەدا سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەندین ئامار و داتایەكی گرنگی ڕاگەیاند سەبارەت بە بەرو پێشچونی ڕەوشی ئابوری و بازرگانی و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی.
بڕیاروایە لە ژمارەكانی داهاتوی ئەو ڕۆژنامەیەدا چاوپێكەوتنەكەی سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بڵاو بكرێتەوە