بە بانگهێشنامەیەكی رەسمی حكومەتی ئیسپانیا، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن

دوێنێ‌  1/4/2013  وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی  عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان  سەردانی ووڵاتی ئیسپانیایان كرد .
لەوبارەیەوە توانا ئەحمەد راوێژكاری راگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند : وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی عیماد ئەحمەد جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی رەسمی دەگاتە وڵاتی ئیسپانیا  و لەلایەن وەزیری دەرەوەی ووڵاتی ئیسپانیا پێشوازییان لێدەكرێت .
راشیگەیاند وەفدە باڵاكە بریارە چەندین دیدارێكی گرنگ لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ووڵاتی ئیسپانیا ئەنجامبدەن كە لەبەرنامەی سەردانەكەدا داندراوە ، ئەمە جگە لەوەی كۆبونەوە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوە و وەزیرانی شارەوانی و  گەشت و گوزار و گواستنەوە و گەیاندن  ئەنجامدەدەن .
لەدرێژەی لێدوانەكەیدا راوێژكاری راگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەت ووتیشی ئەم سەردانەی وەفدی حكومەت لەدوای 25 ساڵی رابردوو،  بەیەكەم سەردان دادەندرێت بۆ ووڵاتی ئیسپانیا لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان .