شەش سایلۆ لە پارێزگای سلێمانی دروست دەكرێن

بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەبڕیاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم شەش سایلۆ لەپارێزگای سلێمانی دروست دەكرێن‌و لەدوو ساڵی داهاتووشدا كێشەی سایلۆ نامێنێت 
 لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان جەمال ئیسماعیل  بەڕێوەبەری سایلۆی سلێمانی دەڵێت: دروستكردنی سایلۆی پیرەمەگرون دەستیپێكردووە كە توانای هەڵگرتنی 80 هەزار تەن دانەوێڵەی هەیە‌و لەئایندەیەكی نزیكیشدا هەر سایلۆیەك لە ڕانیە‌و كەلار‌و سەیدسادق دروست دەكرێت، كە هەر یەكەیان توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تەن دانەوێڵەی هەیە 
 هەروەك بڕیاریشە سایلۆیەك لە هەڵەبجە‌و سایلۆیەكیش لە چەمچەماڵ دروست بكرێن.