دەستبەرداری ناوچەی یۆرۆ نابێت

سەرۆكی قوبرس ڕایگەیاند: وێڕای ئەو ئاستەنگە داراییانەی رووبەروویان بۆتەوە بەڵام ووڵاتەكەیان نایەوێت دەستبەرداری ناوچەی یۆرۆ ببێت و هەر بە ئەندام دەمێنێتەوە
 تەئكیدیشكردەوە: پاش ئەوەی توانیویانە لە گەڵ هەریەك لە یەكێتی ئەوروپاو سندوقی نێودەوڵەتی دراودا بگەنە رێككەوتنێك بۆ وەرگرتنی بری 13 ملیار دۆلار لەقەرزی رزگاركردنی دارایی ئێستا بارودۆخی داراییان بەرەو باشتر دەچێت 
ئەم راگەیاندنەی سەرۆكی قوبرسیش لەمیانەی كۆبونەوەی ساڵانەی یەكێتی فەرمانبەرانی دەوڵەتدا هات  و  تیایدا سەرۆكی ئەو ووڵاتە ئاماژەی بەوەشدا نایانەوێت بە هۆی پەلەكردنیانەوە هەندێك بڕیاربدەن لە داهاتوودا لێی پەشیمان ببنەوە 
هاوكات ڕەخنەی توندیشی لە حكومەتی پێش خۆی گرت بەوەی بەهۆی سیاستە هەڵەكانیەوە كەرتی دارایی و بانكی قوبرسی بەرەو مایەپوچبوون بردوە.