بلاكبێری زێد 10

بەهۆی دەرچوونی مۆبایلی بلاكبێری زێد 10، قازانجەكانی كۆمپانیاكە لە چارەكی كۆتایی ساڵی رابردوودا چاوەڕێنەكراو بوو. 
 
ئەو كۆمپانیایە ئاشكرای كرد، زیانەكانی لە ساڵی 2012 گەیشتوونەتە  646 ملیۆن دۆلار، بەڵام لە چارەكی كۆتاییدا بەهۆی ئەو مۆبایلە گەورەیەوە قازانجی گەورەی كردووە.
 
فرۆشی ئەو مۆبایلە كە بەسیستمی بەركەوتن كاردەكات، گەیشتە یەك ملیۆن لە چارەكی كۆتایی ساڵی رابردوودا.
 
فرۆشی ئەو جۆرە مۆبایلە هێشتا داهاتی زۆر وڵاتی وەك كەنەدا و بەریتانیا و هند و ئەندەنووسیا و ئەمەریكای ئەمەش لەسەر نییە، لەبەرئەوەی ۆبایلەكە لەو شوێنانە مدرەنگ كەوتووەتە بازاڕەوە.
 
بلاكبێری، بەهۆی ئەو مۆبایلەوە لە چارەكی كۆتایی 2012 دا بڕی 98 ملیۆن دۆلاری قازانجكردووە و ئەوەش پێچەوانەی پێشبینیكراوی هەموو شرۆڤەكاران بوو.